٧ ئایار ٢٠١٧ - ٢٢:٥٢
داوای بەسەرۆک بونی ماکرۆن  ترەمپ پیرۆزبایی لێ دەکات

ترەمپ سەرکەوتنەکەی بە سەرکەوتنێکی گەورە وەسفكرد.

سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا پیرۆزبایی لە سەرۆکی نوێی هەڵبژێردراوی فەڕەنسا كرد، سەرکەوتنەکەی بە "سەرکەوتنێکی گەورە" وەسفكرد.

بەپێی هەواڵ دەری ئەهلی بەیت.ع.ابنا: دۆناڵد ترەمپ دوای دەرکەوتنی ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردنە سەرۆکایەتییەکەی فەڕەنساو سەرکەوتنی ئیمانیۆل ماکرۆن، پیرۆزبایی لە کاندیدی براوە کرد.

"پیرۆزبایی لە ئیمانیۆل ماکرۆن دەکەم بەبۆنەی ئەو سەرکەوتنە گەورەیەی ئەمڕۆ وەک سەرۆک داهاتووی فەڕەنسا" ترەمپ لە تویتێکدا وای نووسیووە.

تویتی ترەمپ

هەروەها ترەمپ باسی لەوەش کردوە کە هیوادارە لە داهاتوودا کاری لەگەڵ بکات.

ئەوەش لە کاتێکدایە ستیفین سیبێرت وتەبێژی ئەنگێلا مێرکڵ راوێژکای ئەڵمانیا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر راستەوخۆ دوای راگەیاندنی ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردنەکەی فەڕەنسا، پیرۆزبایی لە ماکرۆن کرد.

بەپێی ئەنجامە بەراییەکانی خولی دووەمی هەڵبژاردنە سەرۆکایەتییەکەی فەڕەنسا، ئیمانوێل ماكرۆن كاندیدی حزبی "بۆ پێشەوە" سەرکەوتنی بەدەستهێنا و لەسەدا 65.5ی دەنگەکانی بەدەست هێنا، هەروەها مارین لوپێن کاندیدی حزبی بەرەی نیشتمانی راستڕەو تەنها لەسەدا 35.5 دەنگەکانی بەدەستهێنا.

لەدوای سەرکەوتنی لەهەڵبژاردنەکان، ئیمانیۆل ماکرۆن بە ئاژانسی فرانس پرێسی راگەیاند سەرکەوتنەکەی وەرزێکی نوێی هیوا دەهێنێت بۆ فەڕەنسا.

هەروەها مارین لوپێن دانی بە شکسەکەیدا ناو لە وتەیەکدا بۆ هەوادارانی پەیمانی دا لەهەڵبژاردنەکەی داهاتووی پەرلەمانی ئەو وڵاتەدا بەردەوام بێت و "ریفۆرمێکی گەورە" ئەنجام بدات لە پارتەکەیدا بۆ دروستکردنی "هێزێکی سیاسیی نوێ."